ئه‌م کۆڕه
چییه؟
|
ئه‌م كۆڕه بۆ
ئه‌وه
دانراوه که
ئه‌و كه‌سانه
كه خه‌ریك
زانیارییه
سرووشتییه‌كانن
(واته علوم
تجربی، Natural
sciences) هان
بات بۆ زیاتر
تێگه‌یشتن و
به‌ره‌و پێش
چوونیان و له
ئه‌نجاما لێکۆڵینه‌وه
له‌و بابه‌تا
که خه‌ریکین.
لێره مه‌به‌ستمان
له زانیارییه
سرووشتییه‌کان
به‌رفراوانه
و هه‌موو ئه‌و
بابه‌تانه‌یه
که شێوازی
زانیارییه
سرووشتییه‌کان
به کار ئه‌هێنن
وه‌کوو بیرکاری،
فیزیک، شیمی،
گیانله‌به‌رناسی،
ژینگه، له‌شناسی،
ئه‌ندازیاری،
کۆمپێته‌ر،
ئابووری و هی
تریش. ئه‌و که‌سانیشه
که خه‌ریک
ئه‌م بابه‌تانه‌ن
ئه‌کرێ مامۆسای
زانکۆ بن،
خوێندکاری
زانکۆ بن،
مامۆسای خوێندنگه
بن یا خوێندکاری
خوێندنگه
بن، یا به هه‌ر
جۆرێ سه‌رقاڵی
ئه‌و بابه‌تانه
بن.
چون ئێمه
مه‌به‌ستمان
به یه‌کجاری
زانیارییه
سرووشتییه‌کانه،
بابه‌تی تر
له‌م کۆڕه جێی
نابێتۆ مه‌گه‌ر
به شێوه‌یه‌ک
پێوه‌ندی خۆحه‌نی
بێت به زانیارییه
سرووشتییه‌کانۆ.
سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب،
هونه‌ر و به
گشتی زانیارییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
شێوازیان زۆر
جیایه له شێوازی
زانیارییه
سرووشتییه‌کان
و له به‌ر ئه‌وه
نووسراوه
له سه‌ر ئه‌و
جۆره بابه‌تانه
لێره بڵاو
ناکرێتۆ. هۆیه
تریش بێجگه
له جیاوازی
ئه‌وه‌ته
که ماڵپه‌ڕی
کوردی زۆره بۆ
ڕاڤه‌کردنی
ئه‌و بابه‌تانه
به‌ڵام زانیارییه
سرووشتییه‌کان
زۆر بێ‌ناز
ماوه‌تۆ. ئێمه
به‌هیواین
که ئه‌م کۆڕه
ببێته هۆی گه‌شه‌کردنی
ده‌سه‌یه‌ک
لێزانی کورد
که خه‌ریک
زانیارییه
سروشتییه‌کان
بن له به‌ر
حه‌ز لێ کردن
له‌و زانیارییانه،
له به‌ر شه‌یدابوون
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن
له ده‌ور و
به‌ر و بۆ
کردنه‌وه‌ی
گرێکوێره‌کان.
به‌هیواین
که کۆڕه‌که‌مان
ببێته قیبله
و هه‌وارگه‌ی
ئه‌و
کوردانه که
هۆگری زانیارییه
سرووشتییه‌کانن
و شوێن تر نییه
ڕووی تێ که‌ن.
ئێمه کتێب
دابین ئه‌که‌ین
بۆ ئه‌و که‌سانه
و ئه‌ندامه
به‌ئه‌زموونه‌کان
یارمه‌تی و ڕاوێژکاری
پێشکه‌ش ئه‌ندامانی
تر ئه‌که‌ن. هیوادارین
که ئه‌ندامه‌کان
کاری هاوبه‌شیش
بکه‌ن. یه‌کێ
له باشترین ڕێگه‌کان
بۆ تێگه‌یشتن
له بابه‌تێک،
نووسینه له
سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته. بنیام
کاتێ ده‌س ئه‌بات
بۆ قه‌ڵه‌م،
ئه‌مجا ئه‌زانێ
چه‌نێ شت هه‌یه
که نایزانێ.
دوای ئه‌وه
نووسین
هانده‌ره بۆ
بیر کردنه‌وه
و دیسان داڕشتنه‌وه‌ی
بابه‌تێک و
ئه‌بێته هۆی
زیاتر حه‌زکردن
له‌و بابه‌ته.
جا له به‌ر
ئه‌وه ئێمه
زۆر پێ دائه‌گرین
له سه‌ر
نووسین و
چالاکی سه‌ره‌کی
ئه‌ندامه‌کان
به نووسین
ئه‌زانین.
نووسراوه‌کان
له سه‌ر ئه‌م
ماڵپه‌ڕه
دابه‌ش
کراون به سه‌ر
دوو جۆرا: مه‌قاله
و وتار. مه‌قاله
ئه‌و
نووسراوه‌ته
که ناوه‌ڕۆکی
پته‌و بێت و شێوازی
زانیارییه
سرووشتییه‌کانی
به باشی تیا
دیار بێت. به‌ڵام
وتار ئه‌و
نووسراوه‌ته
که پێوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆی
هه‌یه به
زانیارییه
سرووشتییه‌کانۆ
به‌ڵام ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
کزتره.
باشترین
نووسراوه
لای ئێمه مه‌قاله‌یه‌که
که داهێنانی
تیا کرا بێت
به‌ڵام ئیتر
نووسینی
ئاسته‌متره.
شتێک
که له‌وانه‌یه
سه‌رنجتی ڕاکێشا
بێت ڕێبازی
به‌ڕێوه‌بردنی
کۆڕه‌که‌یه.
زۆربه‌ی کۆڕ
و کۆمه‌ڵه
کوردییه‌کان
به ئه‌ساسنامه
ده‌س پێ ئه‌کات
و دوای ئه‌وه
ناوی سه‌رۆک
و جێگره‌کانی
سه‌رۆک و چی و
چی یه‌ت و
ئاخریش کارێکی
زۆر که‌م. به‌ڵام
کۆڕه‌که‌ی ئێمه
به کارکردن
و چالاکی ده‌سی
پێ کردووه و
هه‌ر ئه‌ویشه
هۆی سه‌رکه‌وتنیه‌تی. ئه‌م
کۆڕه له
مانگی نۆی 2006
له لایه‌ن کۆچه‌ر
بیرکار
دانرا و به‌رده‌وامبوونی
له به‌ر تێکۆشانی
ئه‌ندامه‌کانیه‌تی.
|