contact: kzanyari@gmail.com پێوه‌ندی
هه‌واڵه‌كان
تازه‌كان
باسه‌كان
بۆ ماوه‌یه‌ک ماڵپه‌ڕه‌که‌مان تووش کێشه ببوو و نه‌مه‌توانی تازه‌ی که‌مۆ. به خۆشیۆ ئه‌و کێشه نه‌ماوه و هه‌موو نووسراوه تازه‌کان و ناو و نیشان ئه‌ندامه تازه‌کان خراوه‌ته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان. شتێ تر که له به‌شی هه‌واڵه‌کانیشا نووسیومه گۆڕانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌یه. تا ئیسه که من به‌ڕێوه‌به‌ر بووم، تا توانیم هه‌وڵم یا که ماڵپه‌ڕه‌که ڕێک و پێک بێت. هه‌ر چه‌ن هه‌موو که‌س به قڕوقیافه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که ڕازی نین به‌ڵام قڕوقیافه شتێ سه‌ره‌کی نییه و که‌سێ تاقه‌تی بێ ئه‌توانێ جوانتری کات. له‌م ماوه‌ی یانزه مانگا گه‌لێک نووسراوه‌ی جوان پێشکه‌ش کۆڕه‌که کرا و زۆرێک ئه‌ندام هاتنه ناو کۆڕه‌که و فره که‌سیش بوون به میوانی کۆڕ. خۆیشم زۆر که‌سی تریشم ده‌عوه‌ت کرد به‌ڵام به داخۆ ده‌سیان نا به ڕوومانا و نه‌هاتن. ئیسه زیاتر له 90 ئه‌نداممان هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ردێک بنه‌وێ له به‌ردێک، زۆرێ نووسراوه‌ی ترمان به‌ڕێوه ئه‌بێت. له‌مه‌ودوا کاک ئازاد ڕه‌حیمی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌که ئه‌بێت و ئه‌و تازه‌ی ئه‌کاتۆ. کۆچه‌ر بیرکار Aug 3 2007 |