خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
|
ئه‌م لاپه‌ڕه بۆ ئه‌و که‌سانه‌يه که ئه‌يانه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به خوێندن به‌ن بۆ دوکتورا يا فه‌وقه‌ليسانس. ئه‌م خاڵانه‌ی خوارۆ ئه‌بێ له به‌رچاو بگيرێ: -- ئه‌بێ لانی
که‌م ليسانست گرتبێ. ئه‌گه‌ر فه‌وقه‌ليسانس ته‌واو که‌يت، ئاسانتر وه‌رئه‌گيرێی.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ دوکتورا بخوێنی له‌وانه‌يه فه‌وقه‌ليسانس پێويست بێت.
--ئه‌م شتانه
زۆر ده‌وريان هه‌يه: زانياری زۆرت بێ له‌و شتا که ئه‌ته‌وێ بیخوێنی، عه‌لاقه‌ی
زۆر پيشان به‌ی، نمره‌ی باشت بێ، پرۆژه‌ی باشت ته‌واو کردبێ، مه‌قاله‌ت
چاپ کردبێ، له مسابيقه‌يه‌کا يا هه‌ر شوێنێکا خه‌ڵاتت گرتبێ.
--ئه‌بێ زوان
ئه‌و وڵاته که ئه‌ته‌وێ بڕۆی فێر ببی يا ئينليسی فێر بيت و ئه‌و زانکۆ که
ئه‌ته‌وێ بڕۆی ته‌نيا ئينليسی پێويست بێ. ( له‌وانه‌يه زوان وڵاته‌که خۆی
ئينليسی نه‌بێت)
--مه‌سه‌له‌ی
سه‌روازی چاره‌سه‌ر که‌ی: يا ته‌واوی که‌ی يا پووڵ دانێنی له جێی.
بڕێ زانکۆ هه‌ن که ئه‌گه‌ر وه‌رت گرن پووڵت لێ ناسێنن به‌ڵام ئه‌بێ ئيتر خۆت خه‌رج خۆت بکێشی. بڕێ زانکۆيش هه‌ن که پووڵێ زۆريان ئه‌وێ تا وه‌رت گرن که پێی ئه‌ڵێن tution fee بڕێ وه‌خت، زانکۆيه‌ک بوورس ئه‌يات به‌وانه‌ی که زۆر باشن که پێی ئه‌ڵێن studentship يا scholarship يا grant بوورس جۆراوجۆره. بڕێ بوورس بۆ ئه‌وه‌ته که ئه‌و زانکۆ پووڵت لێ نه‌سێنێ. بڕێ بوورس بۆ ئه‌وه‌ته که پووڵت لێ نه‌سێنن و خه‌رجييه‌که‌يشت پێ به‌ن. بڕێ بوورس بۆ ئه‌وه‌ته که پووڵت لێ نه‌سێنن و ته‌نيا نيوه‌ی خه‌رجييه‌که‌ت پێ به‌ن. ئه‌وه ئيتر پێوه‌ندی به زانکۆکه و بوورسه‌که‌وۆ هه‌يه. بۆ دۆزينه‌وه‌ی بوورس بڕۆ سه‌ر ئينترنێت و بگه‌ڕێ ب ۆ studentship يا scholarship يا بڕۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕ زانکۆيه‌ک و له‌وێ بگه‌ڕێ به شوێن بوورسا. ئه‌بێ بزانی که بوورسه‌که بۆ کێ ئه‌بێ. به‌فه‌رز زۆربه‌ی ئه‌و بوورسانه له ئه‌ورووپا هه‌ن ته‌نيا بۆ خه‌ڵک ئه‌ورووپا ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر حه‌ز له به‌شێ تايبه‌تی بکه‌يت و مامۆسايه‌کيش له زانکۆيه‌ک خه‌ريک ئه‌و شته بێت ئه‌توانی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی که‌يت به‌و مامۆساوۆ و بڵێی که تۆ حه‌ز له‌و شته ئه‌که‌يت و ئه‌گه‌ر بوورسيان هه‌يه پێت به‌ن. جا ئه‌بێ زۆر بگه‌ڕێت و له زۆر شوێن داوا که‌يت تا شتێکت ده‌س که‌وێ. له‌وانه‌يه شه‌ش مانگ، ساڵێک، دوو ساڵی پێ بچێ. نابێ ساردۆبيتۆ خێرا. تا ئيسه چه‌ن که‌س بورسيان ده‌س که‌وتووه له‌ملا و له‌ولا. ئه‌توانی له‌وانيش بپرسی |