باسه‌کان پێشوو
چه‌ن تێبینی له باره‌ی نووسراوه ناردن: جارێ كابرایه‌ك ئه‌چێ بۆ ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه و بۆ كتێبێك ئه‌گه‌ڕێ به‌ڵام له كتێبخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌سی ناكه‌وێ. ئه‌یكا به بۆڵه‌بۆڵ و ئه‌ڵێ چۆن فلان كتێبتان نییه. به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه ئه‌ڵێ لاله گیان ئێمه كتێب ناخوێنینۆ، ئێمه كتێب ئه‌نووسین. جا وه‌نه‌بێ ئه‌وان هه‌ر كتێبیان نه‌خوێندبێتۆ به‌ڵام مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌وه بوو كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ناوه‌نده‌كه داهێنان و خوڵقاندنه نه‌ك كتێب كۆ كردنه‌وه. ئه‌م كۆڕیشه بۆ ئه‌وه دانراوه كه ئه‌ندامه‌كانی هان بات بۆ نووسین و داهێنان. ئێمه مه‌به‌ستمان كۆ كردنه‌وه‌ی مه‌قاله نییه به‌ڵكوو نووسینی مه‌قاله‌یه. مه‌قاله یانێ نووسراوه‌یه‌ك كه نووسه‌ر شتێ تازه‌ی تیا خوڵقاندبێ یا ئه‌وه كه له بابه‌تێك باش بزانێ و به بیر و بۆچوونی خۆی له باره‌ی ئه بابه‌تۆ بنووسێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێ نووسینی كه‌سێكی تر ده‌قاوده‌ق كۆپی بكات، ئه‌وه نابێ به مه‌قاله. نابێ به مه‌قاله كه هیچ ئه‌وه تاوانێ گه‌وره‌یشه. ئه‌گه‌ر مامۆسای زانكۆیه‌ك دزی بكات و به ناو خۆیۆ به‌رهه‌می كه‌سێ تر بڵاو كاتۆ خێرا له زانكۆ ده‌ر ئه‌كرێت. لێره‌یش ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك نووسراو له شوێنێ كۆپی كات و ناو خۆی له سه‌ر دابنێت، له كۆڕ لا ئه‌برێت. تكایه ئه‌وتانه له بیر بێت كه مه‌قاله‌ی باش نووسین كاتی ئه‌وێت. بۆ نووسینی مه‌قاله تاقه‌تتان بێت و په‌له‌ی لێ مه‌كه‌ن با ڕێك و پێك ده‌ر بێت. با ئه‌ویشمه له بیر نه‌چێ: تكایه ته‌نیا فۆنتی به ك unikurd ار بێنن با هه‌موو كه‌سێ بتوانێ نووسراوه‌كانتان بخوێنێتۆ. كۆچه‌ر بیركار June 5 2007 داهاتی ئه‌م ماڵپه‌ره له‌و شه‌ش حه‌وت مانگا كه دانراوه، زۆر باش بووه و زۆر جێی دڵخۆشییه. ده‌سخۆشی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه به نووسراوه‌كانیان ئه‌م ماڵپه‌ریانه ده‌وڵه‌مه‌ن كردووه. خۆزگه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تریش كه تا ئیسه زۆر به‌شدارییان نه‌كردووه، هیمه‌تیان كردایه و مه‌قاله بارانیان كردینایه. به داخۆ ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕابردووه داهاتمان كه‌م بوو. هه‌روا كه ئاگادارن ناوی كۆڕه‌كه‌مان گۆڕی تا خه‌ڵكی شاره‌كان تر هه‌ست به غه‌ریبی نه‌كه‌ن. تكایه له‌مه‌و دوا ته‌نیا ئادره‌س و ئیمه‌یلی تازه‌ی كۆر به كار بێنن. بڕێ ده‌سكاری لاپه‌ره‌كانیشمان كرد و تۆزێ هه‌ڵمان په‌رژاندنۆ. كۆچه‌ر بیركار April 9 2007
باس:
باس له سه‌ر پێشنیاره‌کان
کاک ئازاد
-- نووسينی کۆچه‌ر
بیرکار --
2007-Feb-10
باس:
چه‌ن پێشنیارێك
-- نووسينی
ئازاد ڕه‌حیمی --
2007-Feb-4
ئه‌م وشانه بكه به كوردی
كاك ئومێد ڕه‌حمانی كه ڕیازی به‌ركار ئه‌خوێنێ له زانكۆی ته‌ورێز، خه‌ریك نووسینی كتێبێكه له باره‌ی فێر بوونی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپێته‌ری بۆ ڕیازی به زوان كوردی. به‌ڕێزیان كۆمه‌ڵێ وشه‌ی ناردووه بۆمان كه وشه‌ی كوردی‌یان بۆ داتاشین. جا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س پێشنیارێكی هه‌یه تكایه بۆمانی بنێرێ. بۆ بینینی وشه‌كان بڕوانه ئێره. كۆچه‌ر بیركار 19 Dec 2006 ------------------------------------------- مه‌قاله بنێرن: تكا ئه‌كه‌ین له هه‌موو ئه‌ندامه‌كان كه مه‌قاله‌مان بۆ بنێرن (كه نووسینی خۆیان بێ). ئیسه نزیكه‌ی سی ئه‌نداممان هه‌یه. جا ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك به دوو مانگیش مه‌قاله‌یه‌كمان بۆ بنێرێ، هه‌ر حه‌فته‌یه‌ك، نزیكه‌ی چوار مه‌قاله‌مان ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر به سێ مانگ مه‌قاله‌یه‌كمان بۆ بنێرێ، حه‌فته‌یه‌ك نزیكه‌ی دوو سێ مه‌قاله‌مان ئه‌بێت. خوا هه‌ڵناگرێ، سێ مانگ و یه‌ك مه‌قاله داواكارییه زۆر نییه. ئه‌بێ ئه‌ندامه‌كان له بیریان نه‌چێ كه نووسینی مه‌قاله چه‌ن سوودی هه‌یه: یه‌ك، نووسه‌ره‌كه خۆی شت فێر ئه‌بێ و درگای لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێتۆ. دوو، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر بیه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنێ، نووسینی مه‌قاله زۆر كاریگه‌ره. سێ، مه‌قاله‌كه كه‌ڵكی ئه‌بێ بۆ كه‌سێ تر. چوار، ئه‌بێ گشتمان به‌رده‌وامی ئه‌م كۆڕه به ئه‌ركی سه‌ر شانمان بزانین و نه‌یه‌ڵین كز بكات. یه‌كێ له مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌م كۆڕه ئه‌وه بوو كه گه‌نجی كورد تێ بگه‌یه‌نین كه ڕێگه‌ی تریش هه‌یه بۆ كوردایه‌تی. كوردایه‌تی ته‌نیا خه‌باتی سیاسی نییه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بنه‌مای زانیاری، ئابووری و كولتووری شڕ و شیتاڵ كرا بێت، كه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره ئه‌گرێت. به‌ڵام نابێ به هه‌ڵه له‌م ڕه‌وته بگه‌ین. مه‌به‌ست من ئه‌وه نییه كۆمه‌ڵگای كوردی وه‌كوو ڕۆژئاوای لێ بێت. به‌ڵكوو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ته كه ئێمه بیر كردنه‌وه‌مان ئه‌بێ هه‌ڵقوڵاوی ناخی كورده‌واری بێت. بڕێ شت هه‌یه كه كاری به كورده‌واری و نا كورده‌واری نییه، وه‌كوو زانیارییه سرووشتییه‌كان، و ئێمه ئه‌توانین له وڵاتانی تر فێر ببین تا ئه‌كه‌وینه سه‌ر پێی خۆمان و ئێمه‌یش ئه‌بین به داهێنه‌ر. به فه‌رز ئه‌توانین ڕیازی له ڕۆژئاوا فێر بین به بێ ئه‌وه‌ی ئاكار و خووی ئه‌وان فێر بین. له لایه ترۆ، بڕێ شت هه‌یه كه تایبه‌تی كورده‌وارییه و نابێ هه‌روا له خۆمانۆ بیگۆڕین به شێوه‌ی ڕۆژئاوایی یا هه‌ر شوێنێ تر، وه‌كوو زوان، جل و به‌رگ، هونه‌ر، ... و كولتوور به گشتی. به‌ڵام به داخۆ، له زۆربه‌ی وڵاتانا ئه‌مه به پێچه‌وانه‌یه. یانێ كابرا ته‌نیا تۆزێ ڕیازی فێر ئه‌بێت به‌ڵام هه‌رچی خووی نه‌گبه‌تی ڕۆژئاواییه فێر ئه‌بێت. با ئه‌ویشه ڕوون كه‌مۆ كه مه‌به‌ستم له "هه‌ڵقوڵاوی ناخی كورده‌واری" چییه: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ته كه بیر كردنه‌وه‌كه لاسایی كردنه‌وه نه‌بێت. به فه‌رز مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كورد ئه‌بێ هه‌تا هه‌تایه ڕانك و چۆخه له به‌ر كات. وه‌كوو ئه‌ڵێن گه‌مه تاوێ خۆشه، ڕانك و چۆخه‌یش تاوێ خۆشه و بنیام حه‌ز ئه‌كات جۆرێ تر جل له به‌ر كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆری تره ته‌نیا لاسایی كردنه‌وه‌ی جلی ڕۆژئاوایی یان هه‌ر شوێنێ تر بێ، ئه‌وه هیچ ناژی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌یاتی كورد به بیر كردنه‌وه‌ی خۆی جلی كوردی گۆڕی ئه‌وه شتێ تره. جا به‌كورتی: ئه‌بێ ئێمه ببینه داهێنه‌ر و هه‌ر خه‌ریك لاسایی كردنه‌وه نه‌بین. كۆچه‌ر بیركار 2 Dec 2006 ------------------------------------------- مه‌قاله ناردن: تا ئیسه چه‌ن جار بازێ له ئه‌ندامه‌كان مه‌قاله‌یان ناردووه كه خۆیان نه‌یاننووسیوه به‌ڵام گه‌ره‌كیان بووه له ئه‌م ماڵپه‌ڕا دابنرێت. سپاسیان ئه‌كه‌ین كه هه‌وڵیان یاوه ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه ته‌نیا ئه‌و مه‌قالانه وه‌ر ئه‌گرین كه ئه‌و كه‌سه ئه‌ینێرێ خۆی نووسیبێتی یا وه‌ریگێڕابی. با ئه‌ویشه بڵێم كه جێ‌مان زۆر نییه و ئه‌ونه‌یش كه هه‌یه با بۆ مه‌قاله‌كان خۆمان بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كان پێی خۆشه، ئه‌توانێ سایتێك درووس كات و زۆرێ مه‌قاله‌ی تیا دابنێت و ئێمه‌یش لێرۆ لینكێكی بۆ دائه‌نێین. چۆنێتی مه‌قاله نووسین: چه‌ن ڕێگه هه‌یه بۆ مه‌قاله نووسین و لێره به كورتی باسیان ئه‌كه‌م.
13 Nov 2006 ------------------------------------------- مه‌قاله ناردن: تا ئیسه چه‌ن جار بازێ له ئه‌ندامه‌كان مه‌قاله‌یان ناردووه كه خۆیان نه‌یاننووسیوه به‌ڵام گه‌ره‌كیان بووه له ئه‌م ماڵپه‌ڕا دابنرێت. سپاسیان ئه‌كه‌ین كه هه‌وڵیان یاوه ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه ته‌نیا ئه‌و مه‌قالانه وه‌ر ئه‌گرین كه ئه‌و كه‌سه ئه‌ینێرێ خۆی نووسیبێتی یا وه‌ریگێڕابی. با ئه‌ویشه بڵێم كه جێ‌مان زۆر نییه و ئه‌ونه‌یش كه هه‌یه با بۆ مه‌قاله‌كان خۆمان بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كان پێی خۆشه، ئه‌توانێ سایتێك درووس كات و زۆرێ مه‌قاله‌ی تیا دابنێت و ئێمه‌یش لێرۆ لینكێكی بۆ دائه‌نێین. چۆنێتی مه‌قاله نووسین: چه‌ن ڕێگه هه‌یه بۆ مه‌قاله نووسین و لێره به كورتی باسیان ئه‌كه‌م.
13 Nov 2006 ------------------------------------------- سه‌ردێڕه‌كانم كردووه به مه‌قاله‌كان، وتاره‌كان، مه‌ته‌ڵه‌كان و باسه‌كان. هیوادارم به دڵتان بێت. وتاره‌كانم له مه‌قاله‌كان جیا كردۆ چون وتار شتێكی تا ڕاده‌یه سه‌رپێییه و شه‌رت نییه شێوازی زانیارییه سرووشتییه‌كانی بێت. كاك حسه‌ین سۆرانی به‌شی مه‌ته‌ڵه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه و به‌ڵێنی پێ یاوین كه بیڕازێنێتۆ. من له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پێشنیاره‌كان كاك ئازادام به‌ڵام بڕێكیان هێشتا زووه. به فه‌رز جارێ ئه‌ونه نووسراوه‌مان نییه كه به‌ش به‌شی كه‌ین و ئه‌ونه‌یش ئه‌نداممان نییه كه لیژنه دابنێین بۆ پشكنین نووسراوه‌كان. منیش پێشنیار ئه‌كه‌م كه هه‌ر كه‌س پێی خۆشه به‌شێ دابنێت و خۆیشی ببێته به‌ر‌پرسیار به‌شه‌كه. جا ئیتر به‌شه‌كان ورده ورده درووس ئه‌بن. شتێ تریش كه ئه‌توانین بیكه‌ین دانانی خه‌ڵاته بۆ باشترین مه‌قاله. به‌ڵام كێ ئه‌بێ باشترین مه‌قاله‌كه هه‌ڵبژێرێ؟ كۆچه‌ر بیركار ( فه‌ره‌یدوون دره‌خشانی) Nov 5 2006 ------------------------------------------------------------- له گه‌ل سڵاو و رێز . . . و هه‌روه‌ها پێرۆزبایی و ده‌سخۆشی له ئه‌ندامانی کارا و ئاسایی کۆڕی زانیاری مه‌ریوان. جێی شانازیه که کۆمه‌ڵێک خو‌ێندکاری چالاک و لێهاتوو به دانانی کۆڕێکی زانستی ئه‌سه‌لمێنن که بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کورد جگه له زانستی ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتووری و . . . ، زانستی بنه‌مایی( ڕیازی، فیزیا، شیمی) ، ته‌کنیکی (کاره‌با، مکانیک، بیناسازی و . . .) پزشکی، کشت و کاڵ، جوگرافیا، توریزم و . . . یش، نه‌ک هه‌ر پێداویستیه‌کی سه‌ره‌کیه، به‌ڵکو پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه به بێ په‌ره‌پێدانی ئه‌م زانستانه گونجاو نا بێ. بۆیه پێم وایه ئه‌م کۆڕه که چالاکی خۆی به دانانی ماڵپه‌ڕێکی ئینتێرنه‌تی ده‌ست پێ کردووه، له داهاتویه‌کی نزیکدا ئه‌بێته بنکه‌یه‌کی زانستی تایبه‌ت و شوێن دانه‌ر له کوردستاندا. جا بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تێکی پته‌و و پاوه‌جێ هه‌بێت و شێوه‌یه‌کی ئا‌کادمیک و مۆدێڕن بگرێته به‌ر، چه‌ن پێشنیارتان ئاراسته ئه‌که‌م:
ئه‌و باسانه له دیوه‌خان لائه‌برێن، لێره كه‌ڵه‌كه ئه‌كرێن. كاك هێمن شه‌وكه‌تی پێشنیاری كردبوو كه ناو كۆڕه‌كه‌مان بگۆڕین به (كۆڕی زانستی مه‌ریوان). له زۆر شوێنا وشه‌ی زانست له بری (سایێنز)ی ئینگلیسی به كار یه‌ت. به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی من بزانم (زانست) وشه‌ی (دانش)ی فارسییه و به زۆر كراوه به كوردی. به‌ر له ئێمه‌یش كۆڕی تر دامه‌زراوه وه‌كوو كۆڕی زانیاری كورد له به‌غا و كۆڕی زانیاری كوردستان. زۆر كه‌س وشه‌ی زانیاری له بری (ئینفۆرمه‌یشن)ی ئینگلیسی دائه‌نێت. به‌ڵام پێم وابێت وشه‌ی (ئاگاداری) درووستره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. جا ئیتر نازانم، ئه‌وه وشه‌كان و خۆتان سه‌رپشك بن و هه‌ڵبژێرن. كامیان باشتره؟ كۆڕی زانیاری مه‌ریوان یا كۆڕی زانستی مه‌ریوان؟ كاك حسه‌ین جه‌وهه‌ری باسێ مامۆسا هێمنی شاعیری بۆ ناردبووین كه گله‌یی له تۆفێق وه‌هبی كردبوو له به‌ر ئه‌وه كه ئه‌و وشه فارسییانه به قاچاخی یه‌نه ناو كوردی، بژار ناكرێن. به ڕێكه‌وت یه‌كێ له وشانه كه باسی كردبوو وشه‌ی "زانست" بوو و پێی وابوو كه وشه‌یه كوردی نییه. جا ئیتر ناوی كۆڕه‌كه‌مان ناگۆڕین و با هه‌ر كۆڕی زانیاری مه‌ریوان بێت. به‌ڵام كاك هێمن شه‌وكه‌تیش ناهه‌قی نه‌بوو كه وشه‌ی زانستی خسته به‌ر ده‌ست چون زۆر كه‌س به كاری ئه‌هێنێت. هه‌ر چه‌ن ئه‌ركی ئێمه زمانه‌وانی و وشه‌وانی نییه به‌ڵام به‌ش به حاڵ خۆمان هه‌وڵ ئه‌یه‌ن كه وشه‌ی كوردی ساقۆ كه‌ین و هین تازه‌یش داتاشین بۆ زانیارییه سرووشتییه‌كان. به‌ڵام نابێ ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان له بیر بچێ كه لێكۆڵینه‌وه و داهانینه. ئه‌م كۆڕه داهاتوویه گه‌شی هه‌یه و له‌وانه‌یه دوای ماوه‌یه‌ك له باری داهاتی زانیارییه سرووشتییه‌كانۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر و پێشكه‌وتووتر بێت له زۆرێك له زانكۆكان و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی كوردستان. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌یت بڕوانه زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، زانكۆی سلێمانی ، زانكۆی دهۆك، زانكۆی كوردستان، زانكۆی كرماشان، زانكۆی ورمێ، كۆڕی زانیاری كوردستان، . با ئه‌ویشمانه له بیر نه‌چێ كه ئه‌م كۆڕه ته‌نیا مانگێك ته‌مه‌نیه‌تی. تێبینییه تریش: ئه‌ندامان و نائه‌ندامانی به‌ڕێز، تكایه مه‌قاله‌كانتانمان بۆ بنێرن. میوانمان زۆره و به چایی ڕازی نابن، مه‌قاله‌یان ئه‌وێت. تكایه مه‌قاله و نووسراوه‌كانتان به‌م ئیمه‌یله بنێرن بۆمان f_derakhshani@yahoo.com ---------------------------------------------------------- مانگی ڕه‌زبه‌ر (2706)-- ئۆكتۆبری 2006 زانيارييه سرووشتييه‌کان شێوازێ تايبه‌تييانهه‌يه که له زانيارييه کۆمه‌ڵاتييه‌کانا نابينرێ. هه‌رچی له زانيارييه سرووشتييه‌کانا ئه‌وترێ ئه‌بێ تاقی بکرێتۆ و بسه‌لمێت. نابێ ده‌ربڕينی هه‌ست و بير و بۆچوونی ناديار بێت. زانيارييه سرووشتييه‌کان بريتين له ڕيازي، فيزيک، شيمي، ژينگه، گيانله‌به‌رناسی و زۆرێ تر. کارتێکردنيان له سه‌ر ژيانی ئيمڕۆ له ڕاده به‌ده‌ره. چه‌نێ ئه‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن ئه‌ونه‌يش ئه‌توانن گێره‌شێوێن بن ئه‌گه‌ر به ڕێکوپێکی تێيان نه‌گه‌ين. به تايبه‌تی کورد له هه‌موو که‌س زياتر پێويستی پێيانه. به داخۆ له به‌ر زۆر هۆ، زانيارييه سرووشتييه‌کان له ناومانا کز و داماون. هيوادارم ئه‌م کۆڕه زانياره‌کانمان، به تايبه‌ت مه‌ريوانييه‌کان، کۆ بکاتۆ و که‌ڵکێکی لێ هه‌ڵوه‌رێ. زانيار ئه‌رکی ته‌نيا لووت داژه‌ندن به سه‌ر کتێبا نیيه و ئه‌رکی کۆمه‌ڵايه‌تی و ئه‌خلاقيشی زۆره. هاتنی زانيارييه سرووشتييه‌کان بۆ ناو کورده‌واری نابێ ببێته هۆی ته‌نگ هه‌ڵچنين به داب و نه‌ريتی کوردی. ئه‌گه‌ر ئێمه ڕيازی له ڕۆژئاواوۆ بێنينۆ بۆ ناو کورده‌واری، هيچ پێويست ناکا که ئاکار و ڕه‌وشتی ڕيازيزانه ڕۆژئاواييه‌کانيش بێنينه ناومان. زۆر جار شتی ئه‌ونه ناقۆڵام له زانياره ڕۆژئاواييه‌کان ديوه که بنيام سه‌ری ئه‌سوڕمێ که چۆن شت وايان لێ ئه‌وه‌شێتۆ. ئه‌م باسه ته‌نيا بۆ ڕيازی و ڕيازيزان نييه به‌ڵکوو هه‌موو زانياری و پيشه‌سازی ئه‌گرێته به‌ر. ئه‌گه‌ر کوردێ پێشکه‌وت، بوو به زانيار، هيچ پێويست ناکا که خێرا جله کوردييه‌کانی فڕه بات و دوولنگه‌ته‌نگه کاته پێی و په‌تێ (که‌راوات) به‌سێته مل خۆی و به‌شێ له ناسنامه‌ی کورديی پێ بخنکێنێ. بوون به زانيار نابێ به‌ڵای وای لێ که‌وێتۆ. ئه‌گه‌ر بوون به زانيار که‌له‌پوورمان ئه‌فه‌وتێنێ، هه‌ر نه‌بێ باشتره. ئه‌م باسه ئاو زۆر ئه‌کێشێ. دوايی زياتر باسی ئه‌که‌ين |